٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٤
Source: Mehrnews
جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا دوای پێکدادانەکانی کورد و دیمەشق

بە گوێرەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوکات لەگەڵ پێکدادانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان هێزە کوردییەکان و ئەرتەشی ئەو وڵاتە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا لە ئەو وڵاتە، مانۆڕی سەربازی بەڕێوە برد و فڕۆکە بارییەکان بەرەو بنکەی قەسریک لە حەسەکە گواستەوە.

 سەرچاوە خۆجەییەکان لە پارێزگای حەسەکە ڕاپۆرتیان دا کە ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکەیەکی باری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی قەسریک لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە. دەوترێت کە ئەو فڕۆکە وەجبەیەک بریتی لە چەکی قورس، جیهازاتی پێشکەوتوو و سیستەمی بەرگری ئاسمانی گواستووەتەوە. هاوکات چەندین کۆپتەر سەربازیش لە ئاسمانی ناوچەکە گەشتیان کردووە.

هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی مانۆڕگەلێکیان لە بنکەی قەسریک بە بەکارهێنانی چەکی قورس بەڕێوە بردووە.

شیاوی باسە کە هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سووریا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە دوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەبی سووریا پێکدادانیان کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha